مۆسکۆ و تاران رێککەوتنێکی گەورەی بازرگانیی ئەنجامدەدەن

ئیبراهیم رەئیسی و ڤلادیمێر پوتین
ئیبراهیم رەئیسی و ڤلادیمێر پوتین

K24-هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئێران و رووسیا کار بۆ رێککەوتنێکی  گەورەی بازرگانیی نێوانیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 12 ی کانوونی یەکەمی 2023)، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشکرای کرد، رووسیا و ئێران کار بۆ رێککەوتنێکی گەورەی بازرگانیی دەکەن لەنێوان هەردوو وڵات.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هیچ وردەکاریەکی لەبارەی رێککەوتنەکە ئاشکرا نەکرد کە لە جوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی سیاسیی وسەربازیی و بازرگانیی نێوان مۆسکۆ و تارانە، ئەوەش دڵەڕاوکێی لای ئەمریکا دروستکردووە.

ئەو وەزارەتە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێ: وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات، سێرگی لاڤرۆڤی رووسی و حوسێن ئەمیر عەبدلهیانی ئێرانی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا دووپاتیان لە خێرا کردنی کاروبارەکان کردەوە لەبارەی ئەو رێککەوتنەی لە ئاستێکی بەرزدا ئامادەکاری بۆ کراوە.

هەفتەی رابردوو، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لە کرملین بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران کۆبویەوە.

کارزان حەیدەر