پێشبینی دەکرێت جۆنسن ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
K24 - هەولێر
پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا بگەڕێتەوە دەسەڵات.
لە کاتێکدا جارێکی دیکە پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر پڕۆژە یاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا کۆبووەوە و پڕۆژەیاساکەی پەسندکرد، پلانێک هەیە بۆ لەسەر کارلادانی ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەریتانیا و گەڕانەوەی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە.
شیکەرەوە سیاسییەکان بڕوایان وایە، یەکگرتنێکی بێ وێنە لە نێوان بۆریس جۆنسن و نایجل فاراج، سەرۆکی حیزبی بریگزیت هەیە بۆ ئەوەی هەوڵی گەڕاندنەوەی جۆنسن بدەن بۆ "داونینگ ستریست".
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەریتانیا بەهۆی شکستهێنانی پلانەکانی بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و رەتکردنەوەی پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا لەلایەن دادگای باڵای بەریتانیا و بە نایاسایی دانانی بڕیارەکە، رووبەڕووی فشارێکی زۆری خەڵکی بەریتانیا بووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، 07-07-2022، بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە.
رۆژی یەکشەممە، 23-10-2023، جۆنسن ههرچهنده دهنگی پێویستی بهدهستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە سهرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، بهڵام لە راگەیەندراوێکدا کشانەوەی خۆی له كێبڕكێی خۆكاندیكردن بۆ سهرۆكی پارتی پارێزگاران راگەیاند؛ "گهیشتمه ئهو دهرئهنجامهی خۆكاندیدكردنهوهم بۆ پۆستی سهرۆكی پارتی پارێزگاران كارێكی دروست نییه".
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، به باشی زانیوە جارێکی دیکە خۆی بۆ بۆ پۆستی سهرۆكی پارتی پارێزگاران و سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا کاندید نەکاتەوە.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کاندیدانی پۆستی سەرۆکی پارت لە قۆناغی یەکەمدا پێویستیان بە دەنگی 20 پەرلەمانتارە و بۆ قۆناغی دووەمیش، پێویستیان بە دەنگی 30 پەرلەمانتارە. بەپێی سیستەمی سیاسیی ئەو وڵاتە، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات.