سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە (وێنە: بارەگای بارزانی)
سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە (وێنە: بارەگای بارزانی)

K24 - هەولێر

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە و "قوربانیدان و ماندووبوونی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند".

ئەمڕۆ یەكشەممە، 17ی كانوونی یەكەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە: "لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلی كوردستان، قوربانیدان و ماندووبوونی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند و بەپێویستی زانی كە لە قۆناغی داهاتوودا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە پێگەیاندن ئافرەتان و قووڵكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی ئافرەتان بە گڕوتینێكی زیاتر و سەردەمیانە بەردەوام بن. هەروەها كار بۆ بەرگریكردن و پاراستنی مافەكانی ئافرەت لە كایە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیدا بكەن".

ئەوەش خراوەتەڕوو: "هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سكرتێر و ستاڤی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانی كرد كە ئەركەكانیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پەیوەست بە بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕوو".