سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24: یه‌كێتی له كه‌ركووك له هه‌وڵدایه كورسییه‌كی پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی لایه‌نێكی عه‌ره‌بی كه‌مبكاته‌وه
K24 - هەولێر:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كورسییه‌كی پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی لایه‌نێكی عه‌ره‌بی كه‌مبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان24 ی راگه‌یاند، یه‌كێتی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كورسییه‌كی پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی لایەنێکی عەرەبی كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خالید شوانی پێگه‌ی خۆی له حكومه‌تی عێراق وه‌ك وه‌زیری داد به‌كارهێناوه و به هاوكاری چه‌ند لایه‌نێك به نیازن ئه‌م پیلانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دوێنێ (19ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی لایەنەکانی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان راگەیاند و لە کەرکووک لایەنە کوردییەکان زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک (46749) دەنگی بەدەستهێنا.
رۆژی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن لەو پارێزگایە گەیشتە 66%، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و کارتی دەنگدان، هەزاران هاووڵاتی کورد لەو شارە بێبەشبوون لە دەنگدان.
دوای 18 ساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک بەڕێوەچوو، کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005 و رووداوەکانی 16ـی ئۆکتبەرەوە، بووە یەکەم هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە شارەکە. هەرچەندە هەوڵ بۆ دواخستنی دەدرا بەڵام رۆژی سێشەممە (12ـی کانوونی یەکەمی 2023) دادگای باڵای فیدراڵی ئەو دوو سکاڵایەی رەتکردەوە کە داوایان کردبوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوابخرێت.
هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی کرا، بۆ ئەم مەبەستەش لە پارێزگای کەرکووک، 11 هەزار و 56 فەرمانبەر سەرپەرشتی پرۆسەی دەنگدانیان کرد لە 344 بنکەی دەنگدان کە لە دوو هەزار و 33 وێستگەی دەنگدان پێکهاتووە، بەشێوەیەک؛ بۆ دەنگدانی گشتی 318 بنکەی دەنگدان و هەزار و 898 وێستگەی دەنگدان ئامادەکرا. بۆ دەنگدانی تایبەتیش 26 بنکەی دەنگدان و 135 وێستگەی دەنگدان پرۆسەکەیان تێدا بەڕێوەچوو.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 15 کورسی گشتی و یەک کورسی کۆتای کریستیانەکان پێکهاتووە و کورد لە کەرکووک چاوی لەوەیە زیاتر لە نیوەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگارێک بۆ شارەکە هەڵبژێرێت.
دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بریتییە لە هەڵبژاردنی پارێزگار و جێگرەکانی و بەرپرسانی ئیداری، هاوکات دەسەڵاتی لادان و لێپرسینەوەشی لە کارەکانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، چاودێریکردن و پەسەندکردنی پلانی پرۆژەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەشێکی دیکەیە لە ئەرک و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.