سامان ره‌شید: پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ 112 وێستگه‌ی ده‌نگدان له كه‌ركووك كۆتاییپێهات
K24 – هەولێر:
رێگه‌پێدراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ زیاتر له 100 وێستگه‌ی ده‌نگدان كراوه و ئه‌نجامه‌كان هه‌مان ئه‌نجامی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنی ده‌رچوونه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سامان ره‌شید، رێگه‌پێدراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ 112 وێستگه‌ی ده‌نگدان له كه‌ركووك كراوه و ئه‌نجامه‌كان هاوتای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن، كه له هه‌ژماركردنی ئه‌لیكترۆنی به‌ده‌ستهاتوون.
ئه‌و رێگه‌پێدراوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێناچێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كورسیی پێكهاته‌كاندا بكرێت، كه پێشتر راگه‌یه‌ندراون، به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجامه‌كان به نه‌گۆڕی ماونه‌ته‌وه.
سامان ره‌شید هاوكات داوای كرد، هه‌ر چی زووه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه بۆ سكاڵا و تانه‌كان بكرێت و ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت. رۆژی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێژه‌ی 41% به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.