سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ دەوەستێت

ئۆتۆمبێڵەکانی شاری هەولێر
ئۆتۆمبێڵەکانی شاری هەولێر

24- هەولێر :

بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا  ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەوەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ( 24- ی کانوونی یەکەمی 2023)، بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا  ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا  دەقی نووسراوێکی بڵاوکردۆتەوە  کە ناردوویەتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر، دهۆک،  سلێمانی، ئاماژەی بە نووسراوێکی خۆی کردووە سەبارەت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ کە لە 24 ی کانوونی دووەمی 2023 سیستەمەکە تا  1 –ی کانوونی دووەمی 2024، دەوەستێت بۆ باشترکردنی و نوێکردنەوەی .

هەر لە نووسراوەکەدا، کۆمپانیا و پیشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئاگادارکردۆتەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێل بفرۆشن لەنێوان ئەو بەروارە، لەدوای کاراکردنی سیستەم گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدەن، بەڵام پێویستە لەنێو گرێبەستەکە بە تێبینی ئاماژەی پێبدرێت لە چ بەروارێک فرۆشتنەکە ئەنجامدراوە.