رێبوار هادی: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی پێویستی به ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی پێویستی به ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان و هاوكات رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رێبوار هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاسای ئێستای دادگای فیدڕاڵی یاسایه‌كی ناده‌ستوورییه، چونكه كاتی ده‌رچوونی بۆ پێش نووسینه‌وه و په‌سندكردنی ده‌ستووری ساڵی 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌ناو ده‌ستووردا بۆ ئه‌و دادگایه دیاریكراون، له‌ناو یاساكه‌ی پێش ده‌ستووردا دیاری نه‌كراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی بۆ یه‌ك دوو مادده‌ی یاساكه كرا له ساڵی 2021ـدا، هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی ناده‌ستووری بووه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوو به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگدان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه وه‌ك هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كرا، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌ستوور و بڕیارێكی پێشووتری یاسای دادگاكه‌یه.
رێبوار هادی باسی له‌وه‌ش كرد، یاسای دادگای فیدڕاڵی یاسایه‌كی ئاسایی نییه و ته‌واوكاری ده‌ستووره، به‌و پێیه‌ی رێكار و شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه له كاتی ته‌شریعكردندا.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ئێستا باسی لێ ده‌كرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی هی ساڵی 2015ـوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق نێردراوه و له خولی سێ و چوار تێنه‌په‌ڕێندرا، چونكه ئه‌و كات كورد تێبینی هه‌بوو و تێبینییه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیران و پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی 220 ده‌نگ هه‌بوو و لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌یانتوانی ئه‌و ژماره‌یه كۆبكه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه تێپه‌ڕاندنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه پێویستی به ده‌نگی 220 په‌رله‌مانتار هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رنا هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك روونادات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راوێژکاریی کاروباری دەستووری راسپاردووە بۆ ئەوەی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پێکبهێنێت کە حکومەت لە ساڵی 2015 ئامادەی کردووە بەڵام پەسەند نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، حکومەت رەشنووی پڕۆژەیاساکەی ئامادەکردووە و هەوڵی داوە پێداچوونەو بە هەندێک دەق و تەوەر بکات کە لە خوولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، جێگەی ناڕەزایەتی بوون .
نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتبووشی، رەشنووسەکە لەرووی ناوەڕۆکەوە باشتر کراوە.
هاوکات جەختیشی لەوە کردبووه‌وه، حکومەت رژدە لەسەر ئەوەی لەگەڵ تەواوی هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان راوێژ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە بکات.
دادگای باڵای فیدراڵی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لەعێراق، ئەرکی ئەو دادگایە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانە لەبارەی دەستوورەوە، ئەم دادگایە بەیاسایەکی وه‌زاری لە ساڵی 2005 پێکهێنراو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە 45ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لەخولی چوارەمی ھەڵبژاردنی خۆیدا، کە لە رێکەوتی 18ی ئاداری 2021 بەڕێوەچوو، هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2005ی دادگای باڵای فیدراڵی کرد‌و پێکهاتەی نوێی دادگاکە راگەیەندرا.