ئێران سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كان ده‌كات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن سه‌ركۆنه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی نادادپه‌روه‌رانه‌ن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به توندی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته سه‌ركۆنه ده‌كات.
كه‌نعانی راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه نادادپه‌روه‌رانه‌ن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تین.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
دوای هێرشه‌كانیش حكومه‌تی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای كرد هه‌موولایه‌ك دان به‌خۆدا بگرن و خۆیان له ئاڵۆزبوونی یه‌مه‌ن به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندووه، به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه چاودێری ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریای سوور و هێرشه ئاسمانییه‌كان ده‌كات، كه چه‌ند پێگه‌یه‌كی له یه‌مه‌ن به‌ئامانج گرتووه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حوسییه‌كان، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 2،3% به‌رز بووه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 79.22 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له‌لای خۆیه‌وه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندووه، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، هێرشکردنە سه‌ر بنکە و پێگه و جبه‌خانه‌ی حوسییەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لە جێگەی خۆیدا بوو.
دوابه‌دوای ئه‌و هێرشانه، ده‌یان كه‌س له به‌رده‌م كۆشكی سپی له واشنتۆن خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی "ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به حوسییه‌كان" ئه‌نجام دا و خۆپیشانده‌ران دروشمی "بژی یه‌مه‌ن، ده‌ست له یه‌مه‌ن هه‌ڵبگرن"ـیان ده‌گوته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و خۆپیشاندانه له لایه‌م رێكخراوی هاوپه‌یمانی ئه‌نسوه‌ر (answer) "ئێستا بجووڵێ بۆ راگرتنی جه‌نگ و كۆتاییهێنان به ره‌گه‌زپه‌رستی" كه هاوپه‌یمانیه‌تێكی دژی جه‌نگ و لایه‌نگری دادپه‌روه‌رییه، رێكخرابێت.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی قه‌حووم، سه‌ركرده له گرووپی "ئه‌سناڕوڵڵا"ـی حوسییه‌كان به‌ڵێنی دا هێرشه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نابن و به‌هێزه‌وه كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ده‌ریای سوور ده‌كه‌نه ئامانج. گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه بووه‌ته ده‌سته‌خوشكی غه‌ززه، به‌مه‌ش جوگرافیای جه‌نگ له ناوچه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و یه‌مه‌نییه‌كانیش ده‌ستیان له‌سه‌ر (په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كانیان) و كارێك به ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانییه‌كان ده‌كه‌ن له‌و هێرشانه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه.