ئینفۆگرافیک.. دۆسیەی نەوت لە هەمواری یاسای بودجەی حکومەتی عێراقدا

K24 – هەولێر:

لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا تێچووی دەرهێنانی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق وەک یەک هەژمار کراوە، لە کاتێکدا هەردوولا جۆری گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان جیاوازە، کۆمپانیا نەوتییەکانی کە لە هەرێم کار دەکەن بەو بڕە پارەیە رازی نین کە حکومەتی فیدراڵ لە بەرامبەر دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بۆیانی دەستنیشان کردووە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رژدن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا، ئەگەر یاساکە هەمواربکرێتەوە پشکی هەرێمی کوردستان لە تێچووی نەوت کە 16.4 ترلیۆن دینار دەستنیشانکراوە، 4.94 ترلیۆن دیناری بۆ زیاد دەکرێت.

لەم ئینفۆگرافیکەدا هاژە غەفوور زانیاری ورد لەبارەی دۆسیەی نەوت لە هەمواری یاسای بودجەی حکومەتی عێراقدا دەخاتەڕوو.