نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی كوردستان24دا: هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌غدا كۆمه‌ڵێك دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا، تێیدا ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر چیتر دوانه‌كه‌وتنی مووچه كرده‌وه. گوتیشی: "هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه".
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌می 2024)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا، تێیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانمان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ سیاسی و به‌رپرسانی عێراق كارێكی سرووشتییه، چونكه ئێمه له‌و جوگرافیایه ده‌ژین.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له دیداره‌كاندا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی قووتی خه‌ڵكمان كردووه، كه به بۆچوونی ئێمه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێكردووه، بۆیه ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ده‌بێت هاوشێوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه بێت و ناكرێت بابه‌تی مووچه بكرێته بابه‌تێكی سیاسی و كارتی فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تێگه‌یشتنێكی یه‌كجار باشی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، دڵنیام هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوو، به سوپاسه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه.
سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه هه‌روه‌ها گوتی: "پرسێكی دیكه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا گفتوگۆمان له‌باره‌یه‌وه كردووه، پرسی ئه‌منیی و هێرشی درۆنه‌كان بوون، كه هۆكارن بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق، به ته‌ئكید ئه‌مه گفتوگۆی زیاتری پێویسته".
نێچیرڤان بارزانی روونیكرده‌وه، سوپاسی خۆڕاگری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه خۆڕاگر و ئارامیان گرتووه، به‌هیواین ئه‌مساڵ مه‌سه‌له‌ی مووچه نه‌بێته بابه‌تی میدیایی و وه‌ك مووچه‌خۆرانی ته‌واوی عێراق، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا به جددی كاریان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و بودجه كردووه و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو داتانی به به‌غدا داوه، ئێستا نۆره‌ی ئه‌وه‌یه ئیلتیزام له به‌غداوه بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری شیڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، له‌باره‌ی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشه درۆنییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ربكرێن و دووباره نه‌بنه‌وه.
گوتیشی: "وه‌ك گه‌ره‌نتی، من هیچ گه‌ره‌نتییه‌كم وه‌رنه‌گرتووه كه هێرشه درۆنییه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌م له به‌غدا باسكردووه و به‌رپرسانی عێراقیش له‌مباره‌یه‌وه تێگه‌یشتنی باشیان هه‌بووه".
تایبه‌ت به پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر دواكه‌وت، دواخستنی، شه‌رعییه‌تی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆ ئه‌مه داوامانكردووه شاندی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو بێن و له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجار واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكه‌ین".