سلێمانی.. داوا دهكرێت نهخۆشخانهی دیكهی فریاكهوتن بكرێتهوه
K24 - سلێمانی:
بەهۆى ئەوەى یەك نەخۆشخانەى فریاکەوتن لە شارى سلێمانى و شارۆچکە و شارەدێکانی هەیە، فشارێکى زۆرى لەسەر پزیشك و نەخۆشەکان هەیە و داوا دەکەن نەخۆشخانەیەکى دیکەی فریاکەوتنیان بۆ بکرێتەوە، تاوەکو بتوانرێ ئەو فشارەى کەوتووەتە سەر ئەو نەخۆشخانەیه کەمبکرێتەوە و بە شێوەیەکى باشتریش خزمەت بە نەخۆشەکان بکرێت.
نەخۆشخانە تەواریيەکەى سلێمانى, بەهۆى ئەوەى بووهتە تاکە سەرچاوەى چارەسەرى نەخۆشەکانى شارى سلێمانى و دەوروبەرى، واى کردوە چەندین نەخۆش لە چاواڕوانیدابن تاوەکو دکتۆر و چاودێرانى تەندروستى دەیانبینن.
نەخۆشخانەى فریا کەوتن تاکە خۆشخانەیە کە 24 کات ژمێر کراوە بێت، رێژەى دکتۆر تێيدا بەشێوەى پێویستى خەستەخانەکە نەبێت ، کردنەوەى نەخۆشخانەیەکى دیكه تەنها دواى نەخۆشەکان نیيەو دکتورەکانیش دوادەکهن لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى نەخۆشخانەیەکى دیكه بکرێتەوە .