مەحموود حەیانی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌بێت
K24- هەولێر:
سەرکردەیه‌ك لە هاوپەیمانی فەتح ئاماژه به‌وه ده‌كات، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی و قۆناغبه‌ندی و له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌بێت. ده‌شڵێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ئاسته‌دان به‌رگری بكه‌ن و رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی داعش ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) مەحموود حەیانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ حكومه‌تی عێراقی نارد له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، په‌یامێكی روون بوو و ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گه‌ل و په‌رله‌مانی عێراقه بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان.
مەحموود حەیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتیشی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و په‌رله‌مانی عێراقیش ماوه‌ی ساڵێكیان بۆ ده‌رچوون و كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق داناوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، داعش به شێوه‌یه‌كی گشتی له عێراق له رووی مه‌یدانییه‌وه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێزه‌كانی به‌رگری عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئاستێكدان ده‌توانن به‌رگری بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ببنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراقیشدا هاتبوو، به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی و قۆناغبه‌ندی و له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سابت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ته‌واوی ئاماده‌باشیدان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و گرتنه‌ئه‌ستۆی دۆسیه‌ی ئه‌منی له سه‌رتاسه‌ری وڵات.
وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دیاری دەکرێت و پەیوەندی هاوکاری هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا بنیات دەنرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو هێزەی هاوپەیمانان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هێزە چەکدارەکانی عێراق بەتەواوەتی ئامادەکارییان کردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی تەواوی مەلەفی ئەمنی لە وڵات‌دا، بەتایبەتی دوای ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی رابردوودا بەدەستیان هێناوە به‌تایبه‌تی له مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەهێشتنی هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ سه‌ر وڵات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکان لە مانگی ئابی 2023ـەوە دەستیپێکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆکان لەبارەی دانانی خشتەیەک بۆ دیاریکردنی ماوەی مانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و کەمکردنەوەی پلەبەندی راوێژکار و ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر خاکی عێراق بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوو وڵات لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق پێکدەهێنن و ئاماژەی بەوەکردوە، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمەریکا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵسانگادنی مەترسی داعش و دیاریکردنی خشتەیەکی زەمەنی روون بۆ ماوەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق سەرکەوتوو بوو.