نزار محه‌ممه‌د: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیاوه ئارامیمان لێهه‌ڵگیراوه
K24 - هەولێر:
موختاری گوندی سه‌رگه‌لی له سنووری ئامێدی جه‌خت ده‌كاته‌وه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زیاتر له ناوچه‌كه دروست كردووه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئارامییان به‌خۆوه نه‌بیوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024) نزار محه‌ممه‌د، موختاری گوندی سه‌رگه‌لی له سنووری ئامێدی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه، مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زیاتری له‌لای خه‌ڵكی سنووره‌كه دروست كردووه.
نزار محه‌ممه‌د جه‌ختیشیكرده‌وه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئارامییان به خۆوه نه‌بینیوه و به‌رده‌وام گیان و ماڵیان له مه‌ترسی له‌ناوچووندا بووه.
موختاری گوندی سه‌رگه‌لی له سنووری ئامێدی گوتیشی، گوندی سه‌رگه‌لی له سنووره‌كه تا راده‌یه‌ك بووه‌ته چه‌قی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌مه‌ش ژیانی خه‌ڵكی گونده‌كه و ناوچه‌كه به‌گشتی له مه‌ترسیدایه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌و سنووره به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه خه‌ریكه شوێنی خۆیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌سته‌به‌رداری كار و كاسبیان ببن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری خۆیان و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت.
ئێوارەی چوارشەممە، 24-01-2024، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان لە سەرانسەری جیهان رووندەکەینەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 24/1/2024، بە دەیان کیلومەتر دوور لە سنووری تورکیا لە دەڤەری ئامێدی، بەبێ رێزگرتن لە دامودەزگا فەرمی و دەستوریییەکانی هەرێمی کوردستان، زێدەڕۆییان بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی کردووە و دواتر بە مووشەک هێرشیانکردووه‌ته سەر هەمان بازگە و هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە پێگەکانی خۆیانەوە بەرگرییان لە خۆیان کردووە".
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی به‌وه‌شكردبوو، "ئەم هەوڵەی چەکدارانی پەکەکە لە چوارچێوەی ئەو هێرش و کردارە تێکدەرانەیە، بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم ئەنجام دەدرێت و بە داخەوە ئەوان بوونەتە بەشێک لە پیلانە ناوچەییەکان دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان".