عومه‌ر ئه‌بوله‌یلا: ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ئاشكرا ماڵی شه‌هید پێشڕه‌ویان به‌ئامانج گرت
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی دێره‌زوور24 ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كان چالاكییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادیكردووه، ده‌شڵێت، ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ئاشكرا ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیلی وه‌ك شه‌هید پێشڕه‌ویان به‌ئامانج گرت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) عومه‌ر ئه‌بوله‌یلا، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی دێره‌زوور24 تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مه‌ترسی گرووپه چه‌كداره‌كان ته‌نیا له عێراق نییه، به‌ڵكو ئێستا به‌هۆی فراوانبوونی ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چالاكی ئه‌و گرووپانه‌ش زیاتر بووه، بۆ نموونه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی، به‌ئاشكرا هه‌موو سنوورێك ده‌به‌زێنن و هاووڵاتییانی ئاساییش به‌ئامانج ده‌گرن، وه‌ك به‌ئامانجگرتن و شه‌هیدكردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه یازده مانگییه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی دێره‌زوور24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر دوای عه‌سری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشێكی نوێ كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی شه‌داددییه له حه‌سه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارنی ئێرانه‌وه پلانیان بۆ داده‌نرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان وا ده‌زانن ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌كشێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وای نیشان ده‌ده‌ن كه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌توانن پلانه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
عومه‌ر ئه‌بوله‌یلا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان به‌تایبه‌ت له عێراق و سووریا، بازرگانی به دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه‌وه ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، دیمه‌شق بووه‌ته بنكه‌ی سه‌ره‌كی سوپای پاسداران و ئاراسته‌كردنی گرووپه چه‌كداره‌كان، بۆیه له داهاتوویه‌كی نزیكدا جگه له ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكاش وه‌ڵامی توندی بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌بێت به تایبه‌تی له‌ناو سووریادا.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.