حه‌سه‌ن مه‌جید: كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی كه‌ركووکمان داوه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كه‌ن كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ جیاوازی به كه‌ركووكییه‌كانیان دا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024)، حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كه‌ن كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به كه‌ركووكییه‌كانیان دا بۆ خزمه‌تكردنیان و خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌یان.
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به وردی رۆڵی چاودێریكردنی كار و ئه‌ركه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بكه‌ن و له هه‌ر شوێنك پێویست بكات پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان دایناوه، به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ خزمه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌موو چینوتوێژ و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به یه‌ك چاو ده‌بینن و هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌ن له خزمه‌تكردنیان، به‌تایبه‌تی كه پێشتر ئه‌و هاوسه‌نگییه رانه‌گیرابوو له خزمه‌تكردنی شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها گوتیشی، دژی هه‌ر شێوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه چ ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامدراون و ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌نجام ده‌درێن. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه به‌تایبه‌ت بۆ گه‌نجانی كه‌ركووك بدۆزنه‌وه و ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كارگێڕی كه‌ركووك بۆ سه‌رده‌می پێش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌پاندنی پارێزگایه‌كی خۆسه‌پێن بگه‌ڕێننه‌وه و كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی شاره‌كه.
ئەمڕۆ دووشه‌مه ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد. حەسەن مەجید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەڵکی شارەکەمان پێویستی بەوەیە، کە بە هەموومان وەکو تیمێکی هاوبەش خزمەتیان بکەین، یەکەم دانیشتنیشمان لەلایەن پارێزگارەوە دیاری دەکرێت، کە پێویستە ئەو دانیشتنە زوو دیاری بکرێت.