محه‌ممه‌د زراری: سبه‌ی 618 ملیار دیناره‌كه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات لیستی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست ناكات ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت. ده‌شڵێت، سبه‌ی 618 ملیار دیناره‌كه ده‌گات و بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له ماوه‌ی دوو سێ رۆژدا مووچه‌ی ته‌واوی داموده‌زگاكان دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له رووی ژمێریاریی و زانستییه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه بریتییه له 618 ملیار نه‌خرێته سه‌ر هه‌ژمار بانكی، به بڕی پاره‌ی به‌رده‌ست دانانرێت و وه‌كو دراو دانی پێدا نانرێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی و دابه‌شكردنی ده‌كات. گوتیشی، هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌گات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری نه‌گه‌یشتنیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دره‌نگانی ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌باره‌یه‌وه دراوه.
محه‌ممه‌د زراری باسی له‌وه‌ش كرد، ناردنی ئه‌و 618 ملیار دیناره تا ئه‌و كاته به‌رده‌وام ده‌بێت كه بودجه‌ی گشتی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی راسته‌قینه جیاده‌كرێته‌وه.
به پێویستیشی زانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكی كه‌مدا واته له ماوه‌ی دوو سێ رۆژدا مووچه‌ی ته‌واوی داموده‌زگاكان دابه‌ش بكات.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین بانكه، بۆیه بانكه‌كان له توانایاندایه ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویی و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ته‌واو بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، لیستی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست ناكات ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی، دیوانی چاودێری دارایی عێراق ده‌توانێت داوای بكات، یان ئه‌مه به نووسراوی فه‌رمی ده‌بێت، نه‌ك به مه‌زاجی وه‌زیرێك یان به‌رپرسێك.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت به‌شی هه‌رێمی كوردستانه له بودجه، چ پێویست ناكات به‌رپرسانی عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ی هه‌رێمدا پاساو بهێننه‌وه داوای لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، 618 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زیری دارایی هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رچی له ده‌ستمان هات كردمان، به‌ربه‌سته‌كانمان تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ی پێشتریش گوتراو و بیستتان راست نه‌بوون و بێ بنه‌ما بوون، جگه له‌وه‌ش هه‌رچی بیانووه هه‌بوون، نه‌مانهێشت.