نه‌به‌ز نه‌وزاد: عێراق خاوه‌نی ئابووریی نییه به‌ڵكو ته‌نیا مووچه‌ی هه‌یه
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، پیاده‌كردنی سیاسه‌تی شۆڤێنی به‌رامبه‌ر به كورد له‌لایه‌ن به‌غداوه نوێ نییه و پێشینه‌ی مێژوویی هه‌یه. ده‌شڵێت، عێراق خاوه‌نی ئابوورییه‌كی تۆكمه نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یانه ته‌نیا مووچه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) نه‌به‌ز نه‌وزاد، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری تایبه‌ت به كوردسان24 رایگه‌یاند، سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و دروستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی و گه‌یشتن به مافه‌كانی به‌تایبه‌تی له بودجه‌ی گشتی و وه‌رگرتنی مووچه و شایسته‌كانی، سیاسه‌تێكی نوێ نییه و پێشینه‌ی هه‌یه.
نه‌به‌ز نه‌وزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی عێراق و هێز و گرووپه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌مێك بوو بۆیان كرابا ئه‌نجامیان ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق له دۆخێكی ناجێگیری سیاسی، ئابووری و ئه‌منیدا بوو، بۆیه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا پێ نه‌ده‌كرا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی له عێراق هه‌یه كه به هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی رژێمه‌كانی پێشوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانیویانه گوتارێك ئاراسته‌ی شه‌قامی عێراقیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق له ئێستادا خاوه‌نی هیچ شكۆ و سه‌روه‌ریی و ئابوورییه‌كی تۆكمه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یانه ته‌نیا مووچه‌یه، كه ئه‌ویش ته‌نیا بۆ هه‌ندێكه و بۆ هه‌مووی نییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا له دوای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین ساڵیشیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیگه‌یشتووه، ئه‌وان پێیبگه‌ن.