بۆ جارێکی دیکە زنجیرە کارتۆنی سمپسنەکان پێشبینی داهاتوویان هاتەدی

بۆ جارێکی دیکە سیمپسنەکان پێشبینی داهاتوویان کرد ئەمجارەش رێک ئەو شتە روویدا کە لە سیمپسنەکان لە چەندین ساڵی رابردوو باسیانکردووە

 ئامێرە 3500دۆلارییەکەی کۆمپانیای ئەپڵ وای لە خەڵک کردووە بە هێدسێتێکی گەورە بە دەموچاویانەوە بەسەر شەقامەکان رێ بکەن کە ئەمەش هەمان دیمەنی ژیانی راستی لە سیمپسنەکان باسکراوە..

ئامێرە نوێیەکەی ئەپڵ بەناوی “ڤیژن پڕۆ” ڤی ئاڕێکی(چاویلکەی ئەلکترۆنی) گرانبەهایە و خەڵکی بەو ئامێرەوە لەسەر شەقامەکان دەسوڕێنەوە، چەندین گرتە ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە لە ناو ئۆتۆمبێل، لەسەر شەقامەکان، لەناو کافێ و رێستۆرانتەکان خەڵکی بەو ئامێرەوە دەڕۆن و دادەنیشن..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەڵکی ڤیدیۆیەکی سیمپسنەکانیان بڵاوکردەوە کە پێشبینی کردووە لە داهاتوو ئەو شتە روودەدات و بەهەمان شێوە خەڵکی بە ئامێرێکی هاوشێوە، تەنانەت کەیبڵێکی پێوە بەستراوە و بە دەست شتەکان دەجووڵێنن لەناو ئامێرەکە، ڤیدیۆکە 30 چرکەیە لە یەکێک لە ئەڵقەکانی سیمپسنەکان بڵاوکراوەتەوە، باسی داهاتوو دەکات کاتێک تەکنەلۆژیا ئەوەندە پێشكەوتووە خەڵکی ئامێرێکی ڤی ئاڕیان لە چاوە و ئاگاداری ژیانی راستی خۆیان نین

کارتۆنی سیمپسنەکان پێشووتر پێشبینی بۆ دۆناڵد ترەمپ کردووە کە لە 2017 دەبێت بە سەرۆکی ئەمەریکا، لە ساڵی 1995 لە ئەلقەیەکدا پێشبینی ئەوەی کردووە کە لە داهاتوودا خەڵکی ئامێرێکی زیرەک لە دەستیان بەکار دەهێنن و قسەدەکەن لەگەڵ یەکتری ئەویش کاتژمێری زیرەکە (سمارتۆچ) و لەساڵی 2006ـیش لە ئەلقەیەکدا پێشبینی نقوومبوونی ژێردەریایی (تیتان)ـی کردبوو

بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە کلیک لەم لینکە بکە..