قاسم غه‌ڕاوی: به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌شڵێت، له رۆژانی داهاتوودا به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و گرووپه چه‌كداره‌كان زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) قاسم غه‌ڕاوی، شرۆڤه‌كاری سیاسی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م شه‌وی به‌غدا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه دواهێرش نابێت و به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رباز و بنكه‌كانیان له هه‌ر شوێنكی عێراق و سووریا و ناوچه‌كه وه‌ڵامی توندی هه‌بێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و هێرشی پێكردووه فڕۆكه‌ی ئیم19ـیه و هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌یه كه له ساڵی 2020ـدا قاسم سوله‌یمانی پێ كوشت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی و هاوشێوه‌كانیان.
قاسم غه‌ڕاوی هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌و جۆره هێرشانه "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و گفتوگۆی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به بوون و مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه".
هاوكات سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئیداره‌ی بایدن سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره هێرشانه و به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گرووپه‌كان وه‌ڵامی توندیان به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت و ببێته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ئاسایشی عێراق به ته‌واوه‌تی.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره روونیشیكرده‌وه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌و شێوه‌یه ئاسان نییه، كه سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه و پێویستی به بڕیاری په‌رله‌مان و چه‌ند رێككارێكی دیكه هه‌یه.
ئەم شه‌و چوارشەممە، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا، لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ تەقینەوە روویاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج لە ناوچەی مەشتەل، لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنێکی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری، گوتی: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانە سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
کوردستان24 زانیوویەتی دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان علیاوی کوژراون، هاوکات حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئاگادارای راپۆرتەکانن سەبارەت بە هێرشەکەی بەغدا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستەمی مووشەکییەکانی حزبووڵڵای عێراقە ئەمشەو لە هێرشەکە کوژراوە.