ساموێل وۆربێرگ: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جه‌خت ده‌كاته‌وه هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق دوایه‌مین هێرش نابێت. ده‌شڵێت پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ئه‌ستۆی عێراق دایه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) ساموێل وۆربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق دوایه‌مین هێرش نابێت له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن كه بووه هۆی كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی.
گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئاشكرای ده‌كات لێپرسینه‌وه له چ لایه‌نێك ده‌كات كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی له ئوردن.
ساموێل وۆربێرگ جه‌ختیشیكرده‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی روونه بۆ میلیشیاكان و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت ئێستا كاتی راگرتنی هێرشه‌كانیانه. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت هیچ په‌ره‌سه‌ندنێك له ناوچه‌كه روو بدات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئه‌ستۆدایه.
دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌ڵام و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، روونیشیكرده‌وه كاردانه‌وه‌كان سه‌ربازی یاخود سه‌پاندنی سزای دیكه ده‌بن.
شەوی (7ـی شوباتی 2024) لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستمی دروستکردنی مووشەک و درۆنەکانی حزبووڵڵای عێراقە کە لە هێرشەکەدا کوژرا.