دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد
K24 – هەولێر:
دانیشتنه راوێژكارییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته به‌سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت ده‌ستیپێكرد.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكارییه.
هه‌روه‌ها سیپان عه‌زیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق پێشتر به كوردستان24ـی رایگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته راوێژكارییه و له پرۆگرامه‌كه باس له كشانه‌وه و ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه.
سیپان عه‌زیز هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، دوور نییه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئاراسته‌ی دانیشتنه‌كه به پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق بگۆڕن.
هه‌روه‌ها شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاندبوو، دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقدا نییە.
ئەمەش دوای ئەوە هات شەوی (7ـی شوباتی 2024) لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.