خالید ده‌بونی: عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. ده‌شڵێت، له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه شیعه‌مان سوننه به ناپاك له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی شوباتی 2024) خالید ده‌بونی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی موته‌حیدون تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق له دۆخێكی ناله‌بار و دابه‌شكراو دایه، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵویسته سیاسییه‌كانی لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه.
خالید ده‌بونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆشایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، به ته‌نیا په‌یوه‌ندی به سوننه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌ستی شیعه‌كانیشی تێدایه و ئه‌وانیش بۆچوونێكی یه‌كگرتوویان له‌و باره‌یه‌وه نییه.
روونیشیكرده‌وه، له بری ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكو لایه‌نی شیعه ته‌نانه‌ت سوننه به "ناپاك" تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر عێراق كۆتاییان پێبهێت، به‌تایبه‌ت كه عێراق نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌یشه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، بۆیه سوننه‌كان داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش روونادات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بڕیاردان له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی هه‌ڕه‌مه‌كییه و سیاسه‌تی وڵات به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه نابردرێت به‌تایبه‌تی كه هێشتا عێراق خاوه‌نی هێزێكی تۆكمه نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بكات.