مایڵز كاگینز: داوامان له كۆنگرێس كردووه پشتیوانی له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، داوا له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت، كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دروست بووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر) تایبه‌ت به کوردستان24 رایگەیاند، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق باش بزانێت كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و هاوكارییانه‌ی به حكومه‌تی عێراق ده‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی عێراق و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و رێگه‌دان به كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات، هاوكات شاندی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێسمانه‌كانیش به‌شدار ده‌بن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر سوودانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكرێته‌وه.
مایڵز كاگینز باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق به شێوه‌یه‌كی له‌خۆباییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. گوتیشی، كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دروست بووه و به‌رده‌وامی هه‌یه به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه جێبه‌جێ بكات.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی به‌شه‌بودجه و مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌یه و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
كاگینز به پێویستیشی زانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و كۆشكی سپی داوا له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌مووان پێویستیان به هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئارامی و ئاسایشه‌وه تێیدا بژین.
كاگینز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، عێراق كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و ده‌ستی خستووه‌ته قورگییه‌وه و له رێگه‌ی بڕیاره‌كانییه‌وه سه‌ختی بۆ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه. گوتیشی، به پێویستی ده‌زانن كۆنگرێس پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات.
رۆژی سێشەممە، 30-01-2024، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد حکومەتی عێراق قایل بکات بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.
ئەپیکۆر لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەش کردبوو، وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ کێشەی پێنەدانی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە هەرێمی کوردستان، رەوشی دارایی هەرێمەکەی رووبەڕووی مەترسیی کردووەتەوە.
ئەپیکۆر جەختی لەوەش كردبووه‌وه، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش كردبوو، ئەمەریکا بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا کردووە، پێویستە ئەو بەرژوەندییانە بپارێزرێن.
له 25ی ئاداری 2023ـەوە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوە، به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی ئه‌نجامدانی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتەهۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل لە بازاڕی وزەی جیهاندا.