دوای یۆنان؛ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان به‌یاسایی ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
پەرلەمانی یۆنان رەزامەندی دەربڕی لەسەر هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان و له‌خۆگرتنی بەخێوکردنی منداڵ، بەمەش یۆنان بووه 37ـه‌مین وڵاتی جیهان و 17ـه‌مین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە یاسایەکی هاوشێوەی یاسا دەربکات.
24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار له هۆڵه‌ندا هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان په‌سند كرا، دوای ئه‌ویش وڵاتی به‌لژیكا بوو. هاوكات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین وڵات هاوسه‌رگیری نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازانیان په‌سند كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وڵاتانی دیكه‌ش ئه‌م هاوسه‌رگیرییه به یاسایی بكه‌ن. گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازانیان به‌یاسایی كردووه، ئه‌مانه‌ن:
ئیستۆنیا
پێش ئەوەی پەرلەمانی یۆنان دەنگ لەسەر یاساکە بدات، ئیستۆنیا پێشتر لە 20ـی حوزەیرانی 2023ـدا دەنگی لەسەر یاسایەکی هاوشێوە دابوو، کە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەش ئیستۆنیا بووە یەکەم وڵاتی سۆڤیەتی پێشوو، کە ئەو هەنگاوە بنێت.
کوبا
کوبا لە 25ـی ئەیلوولی 2022ـدا لەو باره‌یه‌وه راپرسیه‌كی نیشتمانی ڕێکخست، کە تێیدا کوباییەکان یاسایەکی نوێی خێزانیان پەسەند کرد کە بڕگەیەکی تێدایە رێگە بە هاوسەرگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان دەدات.
ئەندۆرا
لە مانگی تەممووزی هەمان 2022ـدا، ئەنجومەنی یاسادانانی ئەندۆرا، بە کۆی دەنگ، دەنگی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای یەکێتی مەدەنی وڵاتەکە دا بۆ ئەوەی یەکسانی هاوسەرگیری بۆ هاوسەرانی هاوڕەگەزخواز بگرێتەوە.
سلۆڤینیا
هەروەها 2022ـدا دادگای دەستووری لە سلۆڤینیا بڕیاریدا قەدەغەکردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان پێشێلکردنی دەستووری وڵاتەکەیە، هەروەها مۆڵەتی شه‌ش مانگی بە پەرلەمان دا تا یاسایەک دەربکات کە رێگە بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان بدات، کە چەند مانگێک دواتر روویدا، بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەکسیک
لە مەکسیک، هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان لە ساڵی 2022ـدا لەسەر ئاستی نیشتمانی بووە یاسایی، دوای ئەوەی دادگای باڵای وڵاتەکە بڕیاری دا، لە ساڵی 2015ـدا، کە قەدەغەکردنی ئەم هاوسه‌رگیرییه نایاساییە.
شیلی
لە 9ـی کانوونی دووەمی 2021، سەرۆکی شیلی واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای "یاسای یەکسانی هاوسەرگیری" کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا.
سویسرا
لە 16ی کانونی یەکەمی 2020، پەرلەمانی سویسرا بە رێژه‌ی 64%ـی دەنگەکانی، یاسای "هاوسەرگیری بۆ هەمووان"ـی پەسەند کرد.
تایوان
پەرلەمانی تایوان یاسایەکی دەرکرد کە لە 24ـی ئایاری 2019ـوه کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بووه یەکەم وڵاتی ئاسیا کە یاسای یەکسانی هاوسەرگیری دەربکات.
کۆستەریکا
لە مانگی تشرینی دووەمی 2018ـدا دادگای باڵای کۆسته‌ریکا بڕیاریدا کە دەبێت یاسایەک دەربکرێت کە رێگە بە یەکسانی لە ژیانی هاوسەرگیریدا بدات، ئەمەش وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو بۆچوونە راوێژکارییە مێژووییەی کە لە مانگی یەکی ساڵی 2018 لەلایەن دادگای مافەکانی نێوان ئەمریکاوە دەرچووە، کە داوای لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە کردووە دان به هاوسه‌رگیری هاوڕگه‌زخوازی بنێن، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵا، پەرلەمان بەردەوام بوو لە پەسەندکردنی یاساکە و دوای دوو ساڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەڵمانیا
هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان لە ئۆکتۆبەری 2017ـوه لە ئەڵمانیا به یاسایی بووە، دوای ئەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بە زۆرینە دەنگی لەسەر یاسایەک دا کە مافی بەخێوکردنی تەواوی هاوسەرە هاوڕەگەزخوازهكانیش ده‌سته‌به‌ر دەکات.
نەمسا
دادگای دەستووری لە 4ـی کانوونی دووەمی 2017 بڕیاریدا کە رەتکردنەوەی "یەکسانی هاوسەرگیری" جیاکاری پێکدەهێنێت، کە بووە هۆی بە یاساییکردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان و له 2019ـدا كه‌وته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
تایوان
دادگای دەستووری تایوان لە ساڵی 2017ـدا بڕیاریدا کە ناتوانرێت هاوسەرگیری تەنها لە هاوسەرە رەگەزەکانی بەرامبەردا سنووردار بکرێت، هەروەها ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی بە پەرلەمان دا بۆ ئەوەی یاسایەک دەربکات کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان بە یاسایی بکات.
ئیکوادۆر
هەنگاوی به‌یاساییکردنی هاوسەرگیری تاکهاوسەری دوای ئەوە هات کە دادگای دەستووری ئیکوادۆر لە 12ـی حوزەیرانی 2019ـدا بۆی دەرکەوت کە قەدەغەکردنەکە نادەستوورییە و یاساکە لە 8ـی تەممووزی 2019ـدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆڵۆمبیا
دادگای دەستووری کۆڵۆمبیا لە ساڵی 2016ـدا هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی پەسەند کرد.
فینلاندا
فینلاندل لە ساڵی 2017ـدا یاسایەکی پەسەندکرد کە رێگە بە هاوسەرە هاوڕەگەزخوازهكات دەدات بە فەرمی هاوسەرگیری بکەن، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014ـدا داواکارییەکی مەدەنی نزیکەی 167 هەزار واژۆی بۆ ئه‌و بابه‌ته کۆکردەوە.
ماڵتا
لە ساڵی 2017 پەرلەمانی ئه‌و وڵاته نزیکەی بە کۆی دەنگ یاسای هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی په‌سند كرد.
ئوسترالیا
پەرلەمانی ئوسترالیا لە ساڵی 2017 رەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد کە رێگە بە هاوسەرگیری هاوڕەگەخوازان دەدات، دوای راپرسییەکی نیشتمانی لەسەر ئەو بابەتە، کە تێیدا زۆرینەی ئوسترالیەکان زیاتر لە 6% دەنگیان بەو هەنگاوە دا.
ئێرلەندا
ئێرلەندا لە ساڵی 2015ـدا یەکەم وڵات بوو کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی بە یاسایی کرد بە ریفراندۆمێكی جەماوەری، كه زیاتر له 62%ـی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
لۆکسمبۆرگ
هه‌ر له ساڵی 2015ـدا لۆکسمبۆرگ هەنگاوی به‌یاساییکردنی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازی گرتەبەر، ئەمەش دوای پشتیوانییەکی بەهێزی زاڤیر بێتێل، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە كه به ئاشكرا پشتیوانی له هاوڕه‌گه‌زخوازی ده‌كرد.
ئه‌مه‌ریكا
لە 26ـی حوزەیرانی 2015، دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا کە ویلایەتەکان دەبێت مۆڵەت به هاوسەرگیری هاوڕەگهزخوازان بدەن و دانیان پێدا بنێن. بەم شێوەیە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان لە هەموو ویلایەتەکاندا بووه یاسایی.
شانشینی یه‌كگرتوو
یاسایەک کەرڕێگە بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان دەدات لە ئینگلتەرا و وێڵز لە مانگی تەمموزی 2013ـدا لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا پەسەندکرا و لە ساڵی 2014ـدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە شوباتی 2014 پەرلەمانی سکۆتلەندا یاسایەکی هاوشێوەی پەسەند کرد کە لە کۆتایی هەمان ساڵدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
فەرەنسا
هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان لە 18ـی ئایاری 2013ـوه بووه‌ته یاسایی، فه‌ره‌نسا سێزدەیەمین وڵاتی جیهانە کە رێگە بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان دەدات.
بەڕازیل
به‌ڕازیل ساڵی 2013 له رێگه‌ی دادگاكانییه‌وه هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازانی په‌سه‌ند كرد.
وڵاتی نیوزله‌ندا
نیوزلەندا لە ساڵی 2013ـدا یەکەم وڵات بوو لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن رێگەی بە هاوڕەگەزخوازان و لەشفرۆشەکان دا هاوسەرگیری بکەن.
دانیمارک
لە ساڵی 2012ـوه هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان لە دانیمارک به یاسایی بووە.
ئۆرۆگوای
ئۆرۆگوای لە ساڵی 2013ـدا دووەم وڵات بوو لە ئەمریکای لاتین کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی بە یاسایی کرد، دوای ئەرجەنتین کە لە ساڵی 2010ـدا ئەم هاوسەرگیرییەی بە یاسایی کردبوو.
ئایسلەندا
لە ساڵی 2010ـدا یاسایەک دەرچوو کە رێگە بە هاوسەرە هاوڕەگەزخوازهكان دەدات بە فەرمی هاوسەرگیری بکەن و دوای ئەوەی یاساکە هاتە بواری جێبەجێکردنەوە، یۆهانا سیگورداردۆتیر، سەرۆکوەزیرانی ئەو كاتی ئه‌و وڵاتە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوبەشەکەی کرد.
پورتوگال
پورتوگال لە ساڵی 2010ـدا هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی بە یاسایی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر درا.
دوای هه‌ر یه‌ك له‌و ڵاتانه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌یش هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان به یاسایی بكه‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) په‌رله‌مانی یۆنان به زۆرینه‌ی ده‌نگی 176 په‌رله‌مان، یاسای هاوڕه‌گه‌زخوازی و به‌خێوكردن و له‌خۆگرتنی منداڵانی هاوڕه‌گه‌زخوازانی په‌سند كرد. هاوكات 76 په‌رله‌مانتار یاساكه‌یان ره‌ت كرده‌وه و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش ده‌نگیان نه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه 46 په‌رله‌مانتاری دیكه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌یاساكه ناڕازی و نیگه‌ران بوون.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو پارته‌كه‌یدا "دیموكراته نوێیه‌كان" سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌رهه‌ڵستی ده‌كرا، به‌ڵام دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له لێدوانێكدا به‌رگری له یاساكه كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و یاسایه كۆتایی به نه‌بوونی یه‌كسانی له دیموكراسییه‌كه‌ماندا ده‌هێنێت".
میتسۆتاكیس هه‌روه‌ها دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له تۆڕی (ئێكس) رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه یۆنان شانازی به خۆی ده‌كات كه شازده‌یه‌مین وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپایه هاوڕه‌گه‌زخوازی په‌سه‌ند ده‌كات.