راپۆرتێك: زیاتر له 45 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له جه‌نگی ئۆكرانیادا كوژراون
K24 – هەولێر:
دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی رووسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له 45 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له ماوه‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كوژراون.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی شوباتی 2024) هه‌ر یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی "بی بی سی- رووسی" و "میدیازۆرنا" وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كردووه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا 45123 سه‌ربازی رووسی كوژراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه پرسی كوژراو و برینداران و قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی شه‌ڕكه‌ره‌وه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، توانیویانه ته‌نیا ناسنامه‌ی ئه‌و كوژراوانه به‌ده‌ستبهێنن، كه له تۆماره‌كاندا زانیارییه‌كانیان تۆمار كراوه.
ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ه‌ی، زۆربه‌ی كوژراوه رووسییه‌كان خۆبه‌خشه‌كان و ئه‌وانه‌ن به‌م دواییانه خراونه‌ته ناو ئه‌ركی سه‌ربازی یانیش ئه‌وانه كه پێشتر زیندان بوون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.