دایكی ناڤاڵنی: به‌رپرسانی رووسیا رێگه ناده‌ن ته‌رمی كوڕه‌كه‌م به ئاشكرا به‌خاك بسپێرم
K24 – هەولێر:
دایكی ناڤاڵنی ئه‌و به‌رهه‌ڵستكاره رووسییه‌ی له زینداندا گیانی له‌ده‌ستدا ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی فشاریان خستووه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی به نهێنی بنێژێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) لیۆدمێلا ناڤاڵنایا، دایكی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی، به‌رهه‌ڵستكاری دیاری رووسی كه له هه‌ینی رابردوو له زینداندا گیانی له‌ده‌ستدا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه لایه‌نگرانی كوڕه‌كه‌ی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رپرسانی رووسیا شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشن و مه‌رجی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی ناشتنی ته‌رمی ناڤاڵنی. ده‌شڵێت مه‌رجه‌كان په‌یوه‌ستن به كات و شوێنی ناشتنه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش نایاسایین.
دایكی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا مه‌به‌ستیان پرۆسه‌ی ناشتنی كوڕه‌كه‌ی زۆر به نهێنی بێت، چونكه كوڕه‌كه‌ی له زینداندا گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر و گومان هه‌ڵده‌گرێت.
رۆژی (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024) ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا بڵاویان كرده‌وه، ئەلێكسی ناڤاڵنی، سه‌ركرده‌ی بەرھەڵستكاری رووسی له‌ناو زینداندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 2ـی شوباتی 2021، دادگایەكی مۆسكۆ، حوكمی سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن لەگەڵ جێبەجێكردنی بەسەر بەرھەڵستكاری رووسیایی "ئەلێكسی ناڤالنی"دا سەپاند، لە دۆسیەی گەندەڵی، كە پێشتر حوكمی لەسەر درابوو، به وه‌ستاندنی جێبەجێكردنه‌كه.
حوكمەكە لەسەر داوای دەستەی فیدراڵی رووسیا بوو بۆ جێبەجێكردنی سزاكان، دوای ئەوەی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی "چەندین جار سەرپێچیی كردووە و بەشێوەیەكی بەرنامەكراوە" لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردنی حوكمەكە. تەنانەت پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەڵمانیا لە ھاوینی 2020، بەبێ ھیچ پاساوێكی لەبار پێشكەش بكات.
رۆژی 19ـی شوبات، یولیا ناڤاڵنایا هاوژینی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی به كوشتنی مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كات.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كریملن رۆژی (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) رایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی هاوژینی ناڤاڵنی ده‌رهه‌ق به سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتن، ناڕاسته و ره‌تكراوه‌یه.
پیسكۆڤ راشیگه‌یاند، ناڤاڵنایا چه‌ند رۆژێكه هاوژینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، بۆیه له ئێستادا وه‌ڵامی ناده‌ینه‌وه.
گیانله‌ده‌ستدانی به‌رهه‌ڵستكاره دیاره‌كه‌ی رووسیا له یه‌كێك له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، وایكردووه ئۆپۆزسیۆنی رووسی له ده‌ره‌وه‌دا ریزه‌كانی یه‌كبخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ـی شوبات، یه‌ڤگینی نه‌سیرۆڤ، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ناڤاڵنی له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام بۆ ناڤاڵنی ده‌گرین، به‌ڵام به ئاشكرا له دژایه‌تیكردنی رژێمی ئێستای وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
نه‌سیرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ده‌ره‌وه ریزه‌كانیان یه‌كده‌خه‌نه‌وه و خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن و هانی ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به ده‌نگه‌كانیان سزای ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئێستای رووسیا بده‌ن.