زێلێنسکی: ناتوانین بەبێ ئەمریکا شکست بە رووسیا بهێنین
K24 - هەولێر:
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمهریکی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبێ هاوکاری ئەمهریکا وڵاتەکەی ناتوانێت شکست بە رووسیا بهێنێت، هەربۆیە داوادەکەن کۆنگرێس بەزووترین کات پاکێجێی نوێی هاوکاریی سەربازی بۆ کیێڤ پەسەندبکات.
سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداریشیدا، ئێستا هاوکاریکردنی ئۆکرانیا ئاسانترە وەک لەوەی دواتر رووبەڕووی سوپاکەی ڤلادیمیر پوتن و خواستە شەڕەنگێزەکانی ببنەوە.
لەسەرەتای هێرشەکانی رووسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا، ئەمریکا گەورەترین پاڵپشتی سەربازی و دارایی کێیڤ بووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەبەهای نزیکەی 70 ملیار دۆلاری هاوکاریی گەیاندووەتە ئۆکرانیا، بەڵام بەهۆی رەزامەندینەدانی کۆنگرێسەوە ئێستا هاوکارییەکان راگیراون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.