ئوستراڵیا سزای بەسەر دەیان هاووڵاتی و رێکخراوی رووسیدا سەپاند

گرژییەکانی نێوان ئوستڕاڵیا و رووسیا
گرژییەکانی نێوان ئوستڕاڵیا و رووسیا

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزای دارایی زیاتر و قەدەغەکردنی گەشتەکانی بەسەر 55 هاووڵاتی رووسیا و 37 رێکخراوی رووسیدا سەپاند.

ئەمڕۆ شەممە، 24ـی شوباتی 2024، لە بەیاننامەیەکدا پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوستڕاڵیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزای دارایی و قەدەغەکردنی گەشتەکانی بەسەر 55 هاووڵاتیی رووسی و 37 رێکخراودا سەپاند، هۆکاری ئەو سزایانەش "دەرکردنی منداڵانی ئۆکرانیایە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتەکانی رووسیا"، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو سزایانە "لە دوای بڕیارەکەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دێت بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و ماریا لۆڤا بیلۆڤا کۆمیساری سەرۆکایەتی." بۆ مافەکانی منداڵانی رووسیا دەرکردبوو.

لای خۆیەوە، رووسیا دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای بە بوکەڵەیەک لە دەستی رۆژئاوا وەسف کرد و رایگەیاند کە بڕیاری "دەستگیرکردنی" پوتن ئامانجی فشارخستنە سەر رووسیایە، جەختیشی لەوەشکردەوە کە دان بەو دەسەڵاتەدا نانێت و دەسەڵاتی دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای، بڕیارەکانی لە رووی یاساییەوە بە پووچەڵ دەزانێت.

لە بەیاننامەکەی ئوستڕاڵیادا لیستی تەواوی هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وۆنگ ئاماژەی بەوە کردووە کە لیستەکە بریتییە لە "کارگەکانی کۆمپلێکسی بەرگری رووسیا، کەرتەکانی وزە و کانگاکان و ژمارەیەک کۆمپانیا و رێکخراوی راگەیاندن کە بەیەکەوە بەستراون بە تۆڕی کڕیاری رووسی لە بێلاڕووس و ئێران و کۆریای باکوور."

لە مانگی ئازاری ساڵی 2014ەوە حکومەتی ئوستڕاڵیا 28 جار سزای لە دژی رووسیا راگەیاندووە. لیستی سزاکانی کانبێرا زیاتر لە یەک 1.1 هەزار هاووڵاتی رووسی و زیاتر لە 300 کۆمپانیای سەر بە رووسیا و بیلاڕوس لەخۆدەگرێت.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا مانگی رابردوو رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئوستڕاڵیا گەیشتووەتە نزمترین ئاست، بەهۆی پەیوەستبوونی کانبێرا بۆ هەڵمەتی دژ بە رووسیا.