ته‌رمی ناڤاڵنی راده‌ستی دایكی كرایه‌وه
K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له به‌ندیخانه‌یه‌كی رووسی گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا راده‌ستی دایكی كرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كیرا یارمیش گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ناڤاڵنی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی شوباتی 2024 ته‌رمی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا راده‌ستی دایكی كرایه‌وه.
گوتیشی: "رێگه‌شدراوه مه‌راسیمی ناشتنی بۆ ئه‌نجام بدرێت".
دوێنێ هه‌ینی لیومێلا دایكی ناڤاڵنی رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رووسیا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی راده‌ست بكه‌نه‌وه.
رۆژی (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024) ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا بڵاویان كرده‌وه، ئەلێكسی ناڤاڵنی، سه‌ركرده‌ی بەرھەڵستكاری رووسی له‌ناو زینداندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
یه‌ڤگینی نه‌سیرۆڤ، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ناڤاڵنی له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام بۆ ناڤاڵنی ده‌گرین، به‌ڵام به ئاشكرا له دژایه‌تیكردنی رژێمی ئێستای وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
نه‌سیرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ده‌ره‌وه ریزه‌كانیان یه‌كده‌خه‌نه‌وه و خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن و هانی ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به ده‌نگه‌كانیان سزای ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئێستای رووسیا بده‌ن.
رۆژی 2ـی شوباتی 2021، دادگایەكی مۆسكۆ، حوكمی سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن لەگەڵ جێبەجێكردنی بەسەر بەرھەڵستكاری رووسیایی "ئەلێكسی ناڤالنی"دا سەپاند، لە دۆسیەی گەندەڵی، كە پێشتر حوكمی لەسەر درابوو، به وه‌ستاندنی جێبەجێكردنه‌كه.
حوكمەكە لەسەر داوای دەستەی فیدراڵی رووسیا بوو بۆ جێبەجێكردنی سزاكان، دوای ئەوەی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی "چەندین جار سەرپێچیی كردووە و بەشێوەیەكی بەرنامەكراوە" لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردنی حوكمەكە. تەنانەت پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەڵمانیا لە ھاوینی 2020، بەبێ ھیچ پاساوێكی لەبار پێشكەش بكات.
رۆژی 19ـی شوبات، یولیا ناڤاڵنایا هاوژینی ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی به كوشتنی مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كات.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كریملن رۆژی (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) رایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی هاوژینی ناڤاڵنی ده‌رهه‌ق به سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتن، ناڕاسته و ره‌تكراوه‌یه.
پیسكۆڤ راشیگه‌یاند، ناڤاڵنایا چه‌ند رۆژێكه هاوژینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، بۆیه له ئێستادا وه‌ڵامی ناده‌ینه‌وه.