بەلژیکا.. هونەرمەندێکی کورد لە رێگای تابلۆکانییه‌وه ناوبانگی پەیداکردووە
K24 - هەولێر:
هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كورد به هاوكاری رێكخراوێك پێشه‌نگایه‌كی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی له وڵاتی به‌لژیكا كردووه‌ته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری بۆ كاره‌كانی په‌یداكردووه.
هونەرمەندی کورد "رەحیمۆ" لە شاری هێرنتی بەلژیکا بە هاوکاری رێکخراوی هێڤی پێشەنگایەکی هونەری تایبەت بە تابلۆکانی کردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌حیمۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئامانج لەم کارەی دەیەوێت لە رێگای تابلۆکانییه‌وه، جوانی و ئازارەکانی گەلی کورد بە جیهان بناسێنێت.
رەحیمۆ لە ساڵی 1962 لەشاری عامودای رۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە و لەساڵی 1991ـوه لە بەلژیکا دەژیت و بەرهەمەکانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و عەرەبی نمایش کردووە و پێشه‌نگای بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده لە ماوەی رابردوودا توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی دووەم باشترین هونەرمەندی پەنابەر لە بەلژیکا.