ترەمپ پشتیوانی لە لێدوانێکی پوتن دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، بە لێدوانەکانی پوتن شۆک نابم بەوەی کێ باشترە بۆ مۆسکۆ، چونکە پێشبینیی خۆیانە کە کێ باشە بۆ ئەوان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی شوباتی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، پشتگیری لە بۆچوونی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کرد، بەوەی لە لێدوانێکدا گوتی، جۆو بایدن وەک سەرۆک لە کۆشکی سپی گونجاوە بۆ رووسیا.

ترەمپ لە کۆنفرانسی سیاسی CPAC رایگەیاند، کە شۆک نابێت بە لێدوانەکانی پوتن کە بایدن باشترە بۆ مۆسکۆ، ئەوەش بەهۆی پێشبینیکردنی سەرۆکی رووسیایە.

بەگوتەی ترەمپ: ئەو (پوتن) "چەند رۆژێک پێش ئێستا رایگەیاند کە پێی باشترە بایدن وەک سەرۆک ببینێت و منیش پێم خۆشە و لەگەڵیدام بیبینێت".

ترەمپ پێیوایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "بۆتە جێگەی گاڵتەجاڕی هەموو جیهان."، ترەمپ لە میانی وتارێکیدا هەفتەی رابردوو لە کارۆلاینای باشوور پێشکەشی لایەنگرانی کرد، گوتی: "لێدوانەکانی پوتن سەبارەت بەوەی کێ باشترینە بۆ رووسیا وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دەخاتە چوارچێوەی رێزەوە." گوتیشی: "ئەو دەستخۆشییە، خەڵکێکی زۆر دەڵێن خراپە. بە هیچ شێوەیەک شتێکی باش نییە و لە سیاسەت تێناگەن".