نوجه‌با: ئه‌مه‌ریكا به نیاز نییه له عێراق بكشێته‌وه
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له عێراق (كه به‌شێكه له گرووپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی) رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامن له ئازادكردنی عێراق و به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانی داگیركه‌ر. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیاز نییه له عێراق بكشێته‌وه.
كه‌عبی راشیگه‌یاند، ئێمه به‌شێكی گرنگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی غه‌ززه‌ین. ده‌شڵێت، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ "داگیركاری ئه‌مه‌ریكی له عێراق" به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ستانی هێرشه‌كان كاتییه و دووباره به پلانه‌كاندا ده‌چنه‌وه. گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا فێڵبازه و به‌نیاز نییه له عێراق بكشێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراقدا هه‌ن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی، كه گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبییه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی به ناوی ئه‌كره‌م كه‌عبی، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماڵ و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و میلیشیایه بلۆك كراوه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ وشكردنی ئه‌و ده‌رامه‌تانه‌یه، كه میلیشیاكه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه "تیرۆریستییه‌كان" به‌كاری ده‌هێنێت.
هاوكات به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌عبی قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ساڵی 2013، به پشتیوانیی راسته‌وخۆی تاران، میلیشیای نوجه‌بای دامه‌زراندووه، هاوكات له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه پاڵپشتیی دارایی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابێت.