بەرپرسی لقی پێنجی پارتی: دادگای فیدراڵی دەستوەردان لە کاروباری کۆمیسیۆن دەکات

ئازاد شەفێ، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازاد شەفێ، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر:

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی نادەستوورییە و دژی میکانزیمەکانی فیدرالیزمە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25ـی شوباتی 2024) ئازاد شەفێ، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی تەواو مەرکەزییەوە و دەستوەردانە لە کاروباری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

هاوکات گوتیشی: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی نادەستوورییە و دژی میکانزیمەکانی فیدرالیزمە.

رۆژی چوارشەممە، (21ـی شوباتی 2024) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراببون، کۆبووەوە.

لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، هاوکات ژمارەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمان هەڵوەشێنداریەوە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش لە 111ـەوە کەمکرایەوە  بۆ 100 کورسی.

ای خۆیانەوە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە کورسی کۆتاکان دەربڕی و بڕیارەکە رەتدەکەنەوە.

هاوکات بڕیارەکەی دادگا بە سیاسی دەزانن و جەختیش لە گەڕانەوەی مافەکانیان دەکەنەوە.