سەڵاح بەكر چاودێری سیاسی: له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌عریب گه‌شه‌ی كردووه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌نجێكی كورد له گوندێكی سه‌ر به داقووق، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌عریب گه‌شه‌ی كردووه و كورد له ناوچه‌كانیان كۆچ ده‌كه‌ن.
سەڵاح بەكر چاودێری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌نجێكی كورد له داقووقی سنووری كه‌ركووك، به‌شێكه له لێكه‌وته‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌شڵێت، دۆخه‌كه به‌و شێوه ره‌خساوه، كه ته‌عریب به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بوایه پرۆسه‌ی ته‌عریب له رێگه‌ی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌بنه قوربانی.
دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ عه‌ره‌ب ده‌ره‌خسێنێت ئه‌و ناوچانه ته‌عریب بكرێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین رێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه له زیادبووندایه.
گەنجێكی کورد لە سنووری داقوق ، عەرەبی هاوردە گەلەکۆمەی لێدەکەن و بەسێ کەس لێیدەدەن و لەسێ شوێنەوە سەری دەشکێنن و چاوی کوێر دەکەن ، ئەو گەنجە بۆ کوردستان24 قسەیکردووە و دەڵێت: بەهۆی کوردبوونمانەوە لێمان دەدرێت و تەناتەت لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردیش لێمان قەدەغەکراوە.
باوکیشی کە مامۆستای ئاینییە دەڵێت، عەرەبەکان باج و سەرانەمان لێوەردەگرن و هەڕەشەی دەرکردنمان لەسەرە.