ستۆڵتنبێرگ فه‌ره‌ح ده‌خلوڵڵا وه‌ك گوته‌بێژی ناتۆ دیاری ده‌كات
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، فه‌ره‌ح ده‌خلوڵڵای لوبنانی وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمی (ناتۆ)، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری هاوپه‌یمانێتیه‌كه كچێكی لوبنانی به‌ناوی فه‌ره‌ح ده‌خلوڵڵا وه‌ك گوته‌بێژی ناتۆ دیاری ده‌كات و بڕیاریشه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری داهاتوو ده‌ستبه‌كاربێت.
فه‌ره‌ح ده‌خلوڵڵا هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه.
له‌مباره‌یه‌وه سكترتێری گشتی ناتۆ به‌خێرهاتنی فه‌ره‌حی كرد و رایگه‌یاند، جیهان به قۆناغێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت و بوونی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ میدیا پێویست و گرنگه.
هاوپەیمانیی ناتۆ لە 31 وڵاتی ئەندام پێکدێت. بەگوێرەی بڕگەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کە لە ساڵی 1949دا واژۆ کراوە؛ هەر هێرشێك بکرێتە سەر ئەندامێکی ناتۆ، بە هێرش بۆسەر هەموو ئەندامەکانی دادەنرێت و دەبێت هەموو ئەندامەکان وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.