عوسمان جحێشی: نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان قبووڵكراو نییه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی وه‌قفی سوننی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ قبووڵكراو نییه. ده‌شڵێت، وه‌رنه‌گرتنی مووچه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، تێبینییه‌كی نه‌رێنییه له‌سه‌ر عێراق.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) عوسمان جحێشی، سه‌رۆكی پێشووی وه‌قفی سوننی عێراقی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گفتوگۆ ده‌توانێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ چاره‌سه‌ر بكات.
عوسمان جحێشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق توانای گفتوگۆكردنی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌موو عێراق.
سه‌رۆكی پێشووی وه‌قفی سوننی عێراقی باسی له‌وه‌ش كرد، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سوودانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
ناوبراو گوتیشی، نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ قبووڵكراو نییه، ئه‌م پرسه‌ش ده‌كرێت له‌میانی لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، وه‌رنه‌گرتنی مووچه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، تێبینییه‌كی نه‌رێنییه له‌سه‌ر عێراق و حكومه‌ت و ئه‌دای ئه‌و حكومه‌ته.