بە تێوەگلانی کاری تیرۆرستی ئیتاڵیا دوو هاووڵاتی سووری دەستگیر دەکات

زیندانێکی ئیتاڵیا
زیندانێکی ئیتاڵیا

K24 - هەولێر

پۆلیسی ئیتاڵیا دوو هاووڵاتی بە رەچەڵەک سووری دەستگیر دەکات کە تاوانبارن بەتێوەگلانی چالاکی تیرۆرستی.

پۆلیسی ئیتاڵیا لە پارێزگای ساساری (پارێزگای ساردینیا - رۆژئاوا) دوو هاووڵاتیی بە رەچەڵەک سووری کە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی تێوەگلان لە چالاکییە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان دەستگیرکرد.

لێکۆڵینەوەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خۆپارێزی ناوەندی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆری بیانی ئەنجامدراون، دەرکەوتووە لە ساڵی 2014 تا سەرەتای ساڵی 2018 ئەو دوو کەسە بەشێک بوون لە رێکخراوێکی تایبەتمەند بە گواستنەوەی پۆستە، بەو پێیەی گواستنەوەی داراییان لە ئیتاڵیا بۆ سوریا و بەپێچەوانەوە بۆ بەرژەوەندی چەکدارانی دژە میلیشیا بۆ حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا گواستووەتەوە.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم میلیشیایانە چەندین شێوازیان بەکارهێناوە کە بریتین لە بەکارهێنانی توندوتیژی و گرنگی نەدان بە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و قبوڵکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی توندوتیژی راستەوخۆ.

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، لەنێو ئەو کەرەستانەی دۆزراونەتەوە، کلیپی ڤیدیۆیی رێوڕەسمی سوێندخواردن، مەشقی سەربازی کە ستایشی سەرکەوتنەکانیان دەکەن، دیمەنی شەڕ بە تەقینەوە، خاڵی هاوبەشی ئاهەنگگێڕانی هێزە شۆڕشگێڕەکان بووە کە شەڕ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا دەکەن.

ئەو دوو کەسە دەستگیرکراوە سزای 5 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە، و بەپێی ماوەی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردن کە پێشتر کەوتبوونە ژێر هەڵپەسێردراوی لێکۆڵینەوە، نزیکەی ساڵێک و شەش مانگ لە زیندانی بنکەلی (ساساری) زیندانی دەکرێن.