هەڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانی كوشتن و توندوتیژییه لە عێراق
K24 - هەولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له عێراق به هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌كانی كوشتن و توندوتیژییه جۆراوجۆره‌كان داده‌نرێت. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 10 ملیۆن پارچه چه‌ك به‌ده‌ست هاووڵاتییانه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ڵمه‌تی تۆماركردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی هاووڵاتییان له پارێزگاكانی عێراق له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له قۆناغی دوای تۆماركردنیش ده‌ست به كڕینه‌وه‌ی چه‌كه‌كان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی ناونووسكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له عێراق، میقداد میریی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایكردووه، له مانگی رابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستپێكردووه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. راشیگه‌یاندووه، دوای تۆماركردنی چه‌كه‌كان، له رێگه‌ی لیژنه‌وه نرخ بۆ كڕینی جۆری چه‌كه‌كان دیاری ده‌كرێت، له‌و پێناوه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ملیارێك دیناری بۆ كڕینه‌وه‌ی چه‌كی هاووڵاتییان ته‌رخانكردووه، دوای ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به گوێره‌ی یاسا چاوێك به بازاڕی ره‌شی چهكیشدا ده‌خشێننه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه یاسر وه‌توت، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان عێراق ده‌ڵێت، پشتیوانی تۆماركردنی چه‌كی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه له دوای ساڵی 2003ـه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه نرابێت، هه‌ر چه‌نده وه‌كو پێویست هاووڵاتییان به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوون كه به‌شێكی بۆ دوودڵییانه له‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات له چۆنێتی جێبه‌جێكردنی و پێیانوایه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان چ ئه‌منی بن یان مه‌ده‌نی، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراون.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئامارێكی فه‌رمی له‌باره‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له وڵاتە و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان نزیكه‌ی 10 ملیۆن پارچه چه‌ك له 6 ملیۆن ماڵی عێراقیدا بوونی هه‌بێت، به‌م جۆره هه‌ر چوار كه‌سێك له عێراق چه‌كێكی به‌ر ده‌كه‌وێت یانیش هه‌ر ماڵێك دوو چه‌كی تێدایه.