دوره‌ید تۆفیق پسپۆر و شارەزای هەڵبژاردن: پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
K24 – هەولێر:
پسپۆرێكی بواری هەڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خشته‌ی كاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاماده كردووه، له رووی ته‌كنیكییه‌وه هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه. گوتیشی: "پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
دوره‌ید تۆفیق پسپۆر و شارەزای هەڵبژاردن به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دۆخی ئه‌منی و سیاسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیره، هه‌موو فاكته‌ره‌كان پێمان ده‌ڵێن پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆره راشیگه‌یاند، ره‌نگه كێشه‌ی ته‌كنیكی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره ببێته‌وه، ئه‌مه ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره نییه، ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
تایبه‌ت به كورسی كۆتا و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی دوره‌ید تۆفیق گوتی: "پێویسته پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه گه‌وره‌كان یه‌كبگرن و ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن".
پێشتر دكتۆر عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسییه‌كان خه‌ریكی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانه و دواتر كۆمیسیۆن لیستی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتبوشی، كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدا نییه ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاندبوو، تۆمارکردن و نوێکردنەوەی دەنگدان تاوەکو (10ـی ئاداری 2024) کراوەیە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی کۆمیسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.