یەکانە رەجەبی خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە دیدارێکی سینەمایی دا بەدەستهێنا

هونەرمەند یەکانە رەجەبی
هونەرمەند یەکانە رەجەبی

K24 - هەولێر

هونەرمەند یەکانە رەجەبی رایگەیاند، لە دوای بەشداریکردنم لە فیلمی سینەمایی "سکاڵا" و بەشداربوون بە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمەریکا و سویسڕا و وڵاتانی عەرەبی، چەند خەڵاتێکی نوێم پێبەخشرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، یەکانە رەجەبی، هونەرمەندی بواری نواندن بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای بەشداریکردن لە فیلمی سینەمایی "سکاڵا" و بەشداربوون لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمەریکا و سویسڕا و وڵاتانی عەرەبی و بردنەوەی چەند خەڵاتێکی نوێی وەک باشترین دەرهێنان و باشترین وێنەگرتن دیاری کرام.

بەگوتەی ئەو: "لە چەند رۆژی رابردوودا خەڵاتێکی دیکەی لە دیداری سینەمای ژناندا بۆ دیاریکردنی باشترین ئەکتەری کچ  لە نێو فیلمە بەشداربووەکاندا پێم بەخشرا کە بە رۆڵە ناوازە لە فیلمی سکاڵادا لەگەڵ دەرهێنەری بە ئەزموون بەهار بەشداربووین".

سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە نوێیەش "کەی بەهار"ـی دەرهێنەری فیلمی سکاڵا بە کوردستان24ـی راگەیاند، یەکانە یەکێکە لە هونەرمەندە هەرە بە سەلیقە و بە تواناکانی نێو هونەری فیلمسازیدا، ئەو خەڵاتەش بە شایەن دەزانم بۆ ئەو هونەرمەندە، کە ساڵانێکە برەو بە هونەرەکەی دەدات بۆ گەیشت بە سەرکەوتن.