دكتۆر ئارام برادۆستی: سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیاده ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی هه‌ڵبژاردن و بواری ده‌ستوور، له‌باره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به گوێره‌ی بازنه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیاده ده‌كرێت.
له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، دكتۆر ئارام برادۆستی شاره‌زای هه‌ڵبژاردن و بواری ده‌ستوور رایگه‌یاند، له وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك بازنه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واته كۆی ده‌نگی پارت و كاندیده‌كان له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان كۆده‌كرێته‌وه و دواتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارته سیاسییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش كه چوار بازنه‌ییه، ده‌نگه‌كان له یه‌ك شار كۆده‌كرێنه‌وه و هه‌ر بۆیه‌ك شار ئه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌مان سیسته‌می ساڵی 2018ـیه، واته سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌ییه، هه‌روه‌ها جیاوازیشه له‌گه‌ڵ سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2023ـی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
برادۆستی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، حزبه بچووكه‌كان ناتوانن كورسی پێویست به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كه بریتییه له 100 كورسی، به‌پێی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوان به‌مشێوه ده‌بێت: (هه‌ولێر 34 كورسی، سلێمانی 38 كورسی، دهۆك 25 كورسی و هه‌ڵه‌بجه 3 كورسی).
روونیشیكرده‌وه، به‌م شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌ش پێشبینی ده‌كرێت، به‌پێی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021ـی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیانهێناوه، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رووی 40 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش نزیكه‌ی 20 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت و كورسییه‌كانی دیكه‌ش به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه دابه‌ش ده‌بێت.
پێشتریش جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی نێوان 13ـی ئادار تاكو 22ـی ئاداری 2024، ده‌رگای پێشكه‌شكردن له‌به‌رده‌م كاندیدان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه ده‌بێت.
رۆژی (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌راوردكارییه‌ك له نێوان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ساڵی 2021 كه كورد به كاریگه‌رییه‌وه تێیدا به‌شداربوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكردنی ده‌نگی دروستی پارته سیاسییه‌كان: