ریکۆردێکی مێسی لە لالیگا ئەستەمە بشکێندرێت

لیۆنێل مێسی و پێپ گواردیۆلا
لیۆنێل مێسی و پێپ گواردیۆلا

گەرچی چەند ساڵێکە ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشتووە و لەلالیگا نەماوە، بەڵام لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و ئەستێرەی ئێستای ئینتەر مەیامی ئەمریکی هەر لە پێشەنگی گۆڵکارانی مێژوویی خولی ئیسپانیایە.


مێسی لە نێوان ساڵانی 2004-2021 توانیویەتی لە 520 یاریی بە درێسی یەکەمی بارسێلۆنا 474 گۆڵ لە لالیگا تۆمار بکات و هیچ یاریزانێکی دیکە نەیتوانیوە ئەم کارە بکات.

ریزبەندی گۆڵکارانی مێژووی خولی ئیسپانیا بەمشێوەیە:

لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا- 474 گۆڵ– 520 یاری).

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریاڵ مەدرید - 311 گۆڵ– 292 یاری).

تیلمۆ زارا (ئاتلێتیک بلباو - 251 گۆڵ – 278 یاری).

کەریم بێنزێما (ریاڵ مەدرید – 238 گۆڵ – 439 یاری).

هۆگۆ سانچێز (ریاڵ مەدرید - 234 گۆڵ – 347 یاری).

رائول گۆنزالێز (ریاڵ مەدرید - 228 گۆڵ – 550 یاری).

دی ستیفانۆ (ریاڵ مەدرید - 227 گۆڵ – 329 یاری).

سیزار رۆدریگێز (بارسێلۆنا - 221 گۆڵ – 353 یاری).

کینی (بارسێلۆنا - 219 گۆڵ – 448 یاری).

باهینیۆ (ریاڵ مەدرید - 210 گۆڵ– 278 یاری).