تره‌مپ بۆ ڤیكتۆر ئۆربان: یه‌ك سه‌نت ناده‌مه ئۆكرانیا
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌جه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا پێی راگه‌یاندووه، یه‌ك سه‌نت بۆ تێچووی شه‌ڕی ئۆكرانیا نادات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) ڤیكتۆر ئۆربان، سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌جه‌ر رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا پێی راگه‌یاندووه، یه‌ك سه‌نت بۆ تێچووی شه‌ڕی ئۆكرانیا نادات.
ئۆربان له‌ناو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاكه سه‌ركرده‌یه تا ئێستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه له دوای هێرشی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و سه‌ردانی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ بینینی دۆناڵد تره‌مپ.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ دیدگایه‌كی زۆر روونی هه‌یه و سه‌باره‌ت جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیاش جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه پێی راگه‌یاندووه، ته‌نیا یه‌ك سه‌نتیش بۆ ئۆكرانیا خه‌رج ناكات.
تا ئێستا نه تره‌مپ و نه تیمه‌كه‌ی هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئۆربان نه‌داوه. ئۆربان گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ئۆكرانیا نه‌كات، ئه‌وروپییه‌كان به ته‌نیا ناتوانن خه‌رجی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا بۆ ئۆكرانیا له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌و كاتیش جه‌نگه‌كه كۆتایی دێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.