توركیا.. 21 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان
K24 - ھەولێر:
دەسەڵاتدارانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن 21 کەس لەسەر بەلەمێکی لاستیکی لە دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوای تورکیا خنکاون.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئاداری 2024) دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، 21 کەس كه پێنجیان منداڵن لەسەر بەلەمێکی لاستیکی لە دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوای تورکیا له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان به شێوه‌ی ناسایی به‌ره‌و سنووره‌كانی یۆنان خنکاون.
دەسەڵاتدارانی توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌رمی 21 كه‌سه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. روونیشیان كردووه‌ته‌وه، كه چوار له كۆچبه‌ره‌كان رزگاریان بووه.
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ناسنامه‌ی ئه‌و 21 كۆچبه‌ره‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه له ئیجه‌دا خنكاون.
رۆژی 30ـی نیسانی 2023، وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاوی کردەوە، له رۆژانی 21 تاوه‌كو 27ـی نیساندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، هەزار و 860 کۆچبەری نایاسایی قۆڵبه‌ستكراون، كه 698یان ئه‌فغانی، 32یان پاكستانی، هه‌زار و 130یان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، هه‌زار و یه‌ك کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه کە 382یان ئه‌فغانی، سێیان پاكستانی و 616 کەسیان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته نێو توركیاوه.
ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوه‌كو 27ی نیسان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان کراونەتەوە، گەیشتبووه 33 هەزار و 741 کۆچبەر كه 10 هه‌زار و 986 یان ئه‌فغانی، هه‌زار و 719یان پاكستانی و 21 هه‌زار و 36 کەسیان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، له هه‌مان ماوه‌دا، رێگریی لە چوونه ناوه‌وه‌ی 20 هەزار و 96 کۆچبەری نایاسایی بۆ تورکیا کراوه. له سه‌ره‌تای 2023 تاوه‌كو 27ـی نیسانی هه‌مان ساڵ، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی رێگرییان لێكراوه بچنه ناو توركیاوه 74 هه‌زار و 981 كۆچبه‌رن.
وەک لە ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی پێکرابوو، 16 هەزار و 67 کۆچبەری نایاسایی لە ناوەندەکانی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌دان، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 324 کەسیان ئه‌فغانی، هه‌زار و 811یان پاكستانی و نۆ هەزار و 932یان له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.