پوتن: هێزەکانی ئۆکرانیا بە شێوەی هەڕەمەکی هێرش دەکەن

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا بە شێوەی هەڕەمەکی هێرش دەکەن، هەر بۆیە کەوتوونەتە ناو "گۆشت وردکەرە" کە بۆ ئێمە سوودی هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئۆکرانیەکان بەم شێوەیە حەزیان لە شەڕە، ئەوا لە بنەڕەتدا ئەوە لەگەڵ ئێمەدا دەگونجێت، چونکە ئەوان هەڕەمەکی هێرش دەکەن، وەک 'گۆشت وردکەرە" بۆیە پێمان باشە هەوڵی زیاتر بدەن."

پوتن ئاشکرای کرد، هەوڵەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە سنوورییەکانی ڕووسیا بەو مانایەیە کە هێزی سەربازیی کەمتر لە بەرەکانی دیکەی شەڕدان.

بەگوتەی پوتن: هێزەکانی ڕووسیا لە هەندێک شوێنی هێڵی پێشەوەی دوژمندان و هەموو ڕۆژێک پێشڕەوی دەکەن، بە وریاییەوە، و ئەمە باشترە لە بەرگریکردن".

لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی رووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت."