كوبا ئه‌مه‌ریكا به تیرۆریست ناوده‌بات و به نانه‌وه‌ی ئاژاوه له وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباری ده‌كات
K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوبا رایده‌گه‌یه‌نن "تیرۆریستان له ئه‌مه‌ریكا و دوژمنانی شۆڕشی كوبی" هانده‌رن بۆ تێكدانی بارودۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه به‌تایبه‌ت له‌میانی كه‌می بڕی پێویستی كاره‌با له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا.
ماوه‌ی دوو رۆژه سه‌دان كه‌س له شاری سانتیاگۆ دی كوبا كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری كوبایه به‌هۆی كه‌می بڕی كاره‌بای پێویستی رۆژانه كه جار هه‌یه نه‌بوونی كاره‌با ده‌گاته 14 كاتژمێر له رۆژێكدا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ئاداری 2024) میگێل ده‌یاز كانێل، سه‌رۆكی كوبا په‌یامێكی له تۆڕی "ئێكس" بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، روونه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری كاره‌با و دابه‌شكردنی خۆراك، بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
سه‌رۆكی كوبا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوژمنانی شۆڕشی كوبی و تیرۆریستان له ئه‌مه‌ریكاوه هانی ئاژاوه‌گێڕی و نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌ده‌ن له كوبا.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هاڤانا له تۆڕی "ئێكس" داوای له حكومه‌تی كوبا كرد رێز له مافی خۆپیشانده‌ران بگرێت. هاوكان برۆنۆ رۆدرێگز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوبا داوای له واشنتن و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌ن.