لە ئیندیانا وێڵز هەمان سیناریۆی ساڵی رابردوو دووبارە بووەوە
له كالیفۆرنیا یاریی كۆتایی ماسته‌رزی هه‌زار خاڵی ئیندیانا وێڵز به‌ڕێوه‌چوو هه‌مان سیناریۆیی ساڵی رابردوو دووباره بووه‌وه، كارلۆس ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی رووبه‌رووی دانیال مێدڤێدێڤی رووسی بووه‌وه، ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو ئه‌لكه‌راز توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بووه پاڵه‌وان، ئه‌مساڵیش بووه سێیه‌م تێنسزان له مێژوو پێش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 21 ساڵی دوو جار بگاته یاریی كۆتایی ئیندیانا وێڵز.
له سێتی یه‌كه‌م مێدڤێدێڤ باشتر بینرا، ئه‌لكه‌رازیش به‌هۆی ئازاری پاژنه‌ی پێی كه‌مترین فشاری ده‌كرد، له كۆتایی ئه‌و سێته رۆشته تایبرێك، ئه‌لكه‌رازی دووه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان له تایبرێك ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆی پیشاندا و سێتی یەكەمی له به‌رژوه‌ندی خۆی یه‌كلایی كردەوە.
ئه‌لكه‌راز له سێتی دووه‌م باڵاده‌ست بوو توانیشی هه‌رزوو سێرڤی تێنسزانه رووسییه‌كه بشكێنێت و هه‌لێكی زێڕینی خسته پێش خۆی، دواتریش دوو جاری دیكه سێرڤی مێدڤێدێڤی شكانده‌وه.
ئه‌لكه‌راز سێتی دووه‌می برده‌وه و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا و بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز، بەمەش كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رامبه‌ر مێدڤێدێڤ كرد به پێنج سه‌ركه‌وتن.
ئه‌لكه‌راز دوای بۆریس به‌یكه‌ر بووه یه‌كه‌مین تێنسزان پێش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 21 ساڵی دوو جار له‌سه‌ریه‌ك ببێته پاڵه‌وانی ئیندیانا وێڵز، هاوكات بووه بچووكترین تێنسزانیش دوای پارێزگاریكردن له ناسناوه‌كانی ماسته‌رزی مه‌درید و ئیندیانا وێڵز پارێزگاری له دوو ماسته‌رزی دوو وڵاتی جیاواز بكات.
ئه‌گه‌رچی كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵی ئیندیانا وێڵز له‌چاو ساڵی رابردوو نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار زیاتر بوو، به‌ڵام ئه‌لكه‌راز ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار خه‌ڵاتی دارایی پێدرا كه ساڵی رابردوو یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری پێدرا.
ئه‌لكه‌راز به بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی ئیندیتنا وێڵز به گوێره‌ی ئۆپتا دوای جۆكۆڤیچ و رافایل نادال، سێیه‌مین تێنسزانه كه زۆرترین رێژه‌ی بردنه‌وه‌ی جامه‌كانی له زنجیره ماستهرزهكانی جیهان هه‌بێت .