عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی مامۆستای زانكۆ: پارتی خاوه‌ن بڕیار و مێژووه، ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ناكات
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ڵێت، باردۆخه‌كه كاتژمێر دوای كاتژمێر گۆڕانكاری به سه‌ردا دادێت. ده‌شڵێت: "به درێژایی مێژوو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ كورد دا واژۆ ده‌كرێن، ته‌نیا بابه‌تی راگه‌یاندنن و هیچیان جێبه‌جێ ناكرێن". هاوكات باسی له‌وه‌شكرد، "پارتی خاوه‌ن بڕیار و مێژووه، ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ناكات".
عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژ له دوای رۆژ هه‌ڵوێستی نوێ له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ر له به‌یاننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 و هه‌روه‌ها له ساڵی 1991 و 2003 و 2005 و تاكو ئه‌مڕۆ كه ساڵی 2024ین، چه‌ندین رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد كراوه، ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌زه و هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ راشیگه‌یاند، پتر له 100 ساڵه ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه، به‌هۆی فره‌یی پێكهاته‌كان و عه‌قڵییه‌تی ئیداره‌دانی، زه‌حمه‌ته ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی لێ دروست بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عه‌قڵیه‌تی مه‌ده‌نی له عێراقدا بوونی نییه، عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنییه‌ت باڵا ده‌سته.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: پارتی خاوه‌ن بڕیار و مێژووه، ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ناكات، لایه‌نی دیكه هه‌ن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی یه‌كه‌مین حزبه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له دوای 2003 داوای دیموكراسی و مه‌ده‌نی كردووه.
دوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هۆکارەکانیش بۆ کوردستانیان و عێراقییەکانیش روونە.