پۆل پۆگبا پشتگیری دەکرێت

پۆل پۆگبا
پۆل پۆگبا

پۆل پۆگبا ئەستێرەی موسڵمانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مانگی رەمەزاندا بڵاوکراوەی ئایینی  بڵاو دەکاتەوە و بەمهۆیەوە پشتگیری ملیۆنان هەوادار و فۆڵۆوەرزەکانی بەدەست دەهێنێت، لە دوایین بڵاوکراوەشیدا ئاماژە بە راگیرانی بۆ ماوەی 4 ساڵ دەکات ئەمەش واتە کۆتایی چارەنووسی لە یاریی تۆپی پێ.

لە کۆتایی مانگی رابردوو دادگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە وزەبەخشە قەدەغەکراوەکان لە ئیتاڵیا بڕیاریدا بە راگرتنی پۆل پۆگبای 30 ساڵان و ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ ماوەی 4 ساڵ، ئەمیش بەهۆی بەکارهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنی قەدەغەکراو لە مانگی ئابی رابردوو.

لە پۆستێکیدا لە ئینستاگرام، پۆل پۆگبا یاریزانە موسڵمانەکە نووسیویەتی: "هەرگیز لە ماوەی ساڵێکدا ئەوەندە فێر نەبووم و گەشەم نەکردووە، هەرچیەک بێت و رووبدات سوپاس بۆ خودای گەورە"

ئەستێرەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد هەروەها نووسیویەتی: "سوپاس بۆ خودا بۆ کاتە خۆشەکان و ناخۆشەکان، کاتە سەختەکان و ئاسانەکان".

پۆگبا لە وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانەوە بەشداریی تەنیا 10 یاریی کرد، دوای یارییەکەی یوڤێنتۆس بەرامبەر ئۆدێنێزی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی قەدەغەکراوی بۆ کرا.

گەرچی ئەو کاتە پۆگبا لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەشداریی یارییەکەی نەکرد، بەڵام یەکێک بوو لەو یاریزانانەی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی قەدەغەکراوی بۆ بکرێت.

دواتر پۆگبا پاساوی بۆ ئەم پێشێلکارییەی هێنایەوە و ئاشکرای کرد کە تێستۆستیرۆنی بەکارهێناوە وەکو تەواوکەری خۆراکی کە لەلایەن پزیشکێکەوە لە ئەمریکا بۆی نووسراوە.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Paul Labile Pogba (@paulpogba)

پۆگبا رایگەیاند لە دادگەی وەرزشیی "TAS" تانە لە بڕیاری راگیرانی دەدات چونکە پێیوایە نیازی پاکە و زوڵمی لێکراوە.

پۆگبا لەلایەن هەوادارانی تۆپی پێ پاڵپشتییەکی گەورە دەکرێت، زیاتر لە 50 هەزار کۆمێنتی بۆ نووسراوە و زیاتر لە 2 ملیۆن کەسیش لایکیان بۆی کردووە، وە ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانی دوو هێندە زیادی کردووە دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی رەمەزان لە پۆستێکی سادەدا نووسیویەتی "رەمەزان کەریم" و وێنەیەکی لە مزگەوتی گەورە چرکاندووە، کە پۆگبا هەمیشە حەز بە ئەنجامدانی عەمرە دەکات.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Paul Labile Pogba (@paulpogba)