سیپان شێروانی: دژه‌كورده‌كان له به‌غدا یه‌كیان گرتووه و بڕیاری دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو گرووپه دژه‌كورده‌كان كه هه‌ندێك كوردیشیان له‌گه‌ڵدایه له به‌غدا یه‌كیان گرتووه و بڕیاری دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، دیار نییه كه‌ی مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه بنێردرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024) سیپان شێروانی، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو گرووپه دژه‌كورده‌كان كه هه‌ندێك كوردیشیان له‌گه‌ڵدایه له به‌غدا یه‌كیان گرتووه و بڕیاری دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن و رۆژ له دوای رۆژ مه‌به‌ستیانه گورزی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
سیپان شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و شۆڤێنیانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقن و له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا نه‌یانتوانیوه شه‌ڕی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی دادای فیدڕاڵییه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و دژی كورد و هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستنه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی به‌ش به‌ش، سووكایه‌تیكردنه به كه‌سایه‌تی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت سووكایه‌تپێكردنه‌وه و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی پێ بێزار بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی كه‌وتووه‌ته ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی دژه هه‌رێمی كوردستان بۆیه پێشبینی هاتنی مووچه به ته‌واوه‌تی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ناكرێت وه‌ك خۆی ده‌ربچێت.
گوتیشی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی بۆ وه‌ستاندنی هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریی و سووكایه‌تیپێكردنانه‌ی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاره‌كانی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رجه‌م پشتیوانه‌كانیان بوو.